ته‌مووز 09, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • وەڵامدانەوەی سووریا بە پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی تی فور

ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سووریا پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی تی فور لە گردووپەڕی حۆمسی بەرپەرچ دایەوەو فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی ناچارکرد سنووری ئاسمانیی سووریا جێ بێڵێ.

ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سووریا پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی تی فور لە گردووپەڕی حۆمسی بەرپەرچ دایەوەو زیانی گەیاند بە یەکێک لە فڕۆکە هێرشبەرەکان و گشت فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی ناچار کرد سنووری ئاسمانیی سووریا جێ بێڵن.

سەرچاوەکانیش ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوەکان لەو فڕۆکەخانەیە بەرگوێ کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، سەرچاوەیەکی سەربازی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) وتی: ناوەندی بەرگریی ئاسمانیمان دوێشەو(یەکشەممە) پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر فڕۆکەخانەی تیفور لەگردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی حۆمسی بەرپەرچ دایەوەو چەند مووشەکێک کە گیرابوونە فڕۆکەخانەکە، خستەخوار و زیانی گەیاند بە فڕۆکەیەکی هێرشبەر و گشت فڕۆکەکانی ناچارکرد سنووری ئاسمانیی سووریا جێ بێڵن.

ئەو فڕۆکەخانەیە لەئاڤریلی ڕابردوو کەوتە بەر پەلاماری دوو فڕۆکەی ئیف-١٥ و سووریا لەوکاتەدا رژیمی زایۆنی بە بەرپرسی هێرشەکە زانی.