ته‌مووز 09, 2018 18:13 Asia/Tehran
  • خەڵکی ٩٠شارۆچکەو گوند لەباشووری سووریا پەیوەستی ئاشتی نیشتمانی بوون

ژماری شارۆچکەو گوندە پەیوەست بووەکان بەئاگربڕ لە باشووری ڕۆژاوای سووریا بۆ نەوەد شارۆچکەو گوند زیادی کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ناوەندی ئاشتی سەربە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە پێگەی حەمیمیمی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تائێستا ٧٥شارۆچکەو ئاوایی لە پارێزگای دەرعا و ١٥شارۆچکەو گوند لەپارێزگای سویدا پەیوەستی ئاگربڕ بوون.

رۆژی هەینیی رابردوو حکومەتی سووریا ڕایگەیاند: لەنێو گرووپە سەرهەڵداوە چەکدارەکان و حکومەتی ڕووسیا گرێبەستی ئاگربڕ مۆرکراو ئەو سەرهەڵداوە چەکدارانەی چەکەکانیان دابنێن،  دەتوانن پەیوەستی ئەو ئاگربڕە بن.

ئەو ناوەندە لەو بەیاننامەدا وتی: بڕیارە سەربازانی ڕووسی هەزار کەس لەڕێی دەروازەو تێپەڕگە هێمنە مرۆییەکان لەناوچەی کەم کێشە بچنەدەر. پێشتریش پێنج هەزار شارومەندی سووری لەڕێی تێپەڕگە هێمنەکان لەناوچەکانی بن دەسەڵاتی تیرۆریستان لەپارێزگای دەرعا لەباشووری ئەو وڵاتە چوونەدەر.

لەهەواڵێکی دیکەدا، پەلاماری تیرۆریستانی چەکداری "حراس الدین" سەربە بەرەی نوسرە بۆسەر بنکەو پێگەکانی سوپای سووریا لەنزیک گوندی سنجار لەڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب شکستی هێنا. لەو پەلامارەدا حەوت کەس لەو تیرۆریستانە، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای سووریا کوژران.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ