ته‌مووز 10, 2018 18:25 Asia/Tehran
  • سەرکردەی تیرۆریستانی دەرعا خۆی دا بەدەستی سوپای سووریاوە

یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی ناسراو بە سوپای بەناو ئازادی سووریا (الجیش السوری الحُر)، لە درێژەی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای دەرعای باشووری ئەم وڵاتە، بە خۆی و چەکەکەیەوە تەسلیم بوو .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی شام تایمزی سووریا، ئەدھەم ئەلئەکراد لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی ناسراو بە سوپای بەناو ئازادی سووریا دوای ئەوەی خۆی دابە دەستی سوپای سووریاوە وتی: پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە بەرەکانی باشووری ئەم وڵاتە، ڕەوتی لەنێو چوونی تیرۆریستانی خێراتر کردووەتەوە.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا سەربە نەیارانی سووریش ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای دان نان بە زاڵ بوون سوپای سووریا بەسەر ناوچەگەلێکی بەربڵاوی پاڕێزگای دەرعا ڕایگەیاند: لەماوەی ١٨ ڕۆژی ڕابردوو، ١٣١ تیرۆریست لە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سووریا لەم پارێزگایەدا کوژراون.

ئۆپراسیۆنی سو.پای سووریا دژی تاقمە تیرۆریستەکان لە باشووری ئەم وڵاتە لە کۆتایی ژو.ئەن لە سێ دەڤەرەوە دەستی پێ کراوەو لەو ماوەیەدا چەندین شارۆچکەو ئاوایی پاکتاو کراونەتەوەو نزیکەی لە سەدا نەوەدی پارێزگای دەرعاش ڕزگار کراوە.

ھەواڵێکی دیکە لە سووریاوە ئەمەیە کە، یەکەکانی تۆپخانەو موشەکی سوپای ئەم وڵاتە ھێرشی تاقمی ڕەشەکوژی تەحریرۆششام(بەرەی نوسرە) و دەست و پێوەندەکانی بۆ سەر دەڤەری ئاوایی ( نوارە) لە باکووری پارێزگای لازقییەی (باکووری ڕۆژئاوای سووریا)یان بەرپەرچ داوەتەوە.