ته‌مووز 10, 2018 19:57 Asia/Tehran
  • ئامادەسازیی بۆ چوونەدەری کەسانی چەکدار لە باشووری سووریا

هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە باشووری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژاوای پارێزگای دەرعا، هەزاران کەسی چەکدار لەگەڵ خێزانەکانیان لەباشووری سووریا دەچنەدەر.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند، پۆلیسی سەربازیی ئەو وڵاتە لەباشووری سووریا ، ئێستا ڕێگاکانی گواستنەوەی کەسانی چەکدار لەو ناوچە تاووتوێ دەکا.

هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی سەربازیی سوپای سوریا لەدژ گرووپە چەکدارەکان، ڕەوتی ئاشتەوایی لەشارۆچکەکانی دەریا پەرەی سەندووە. تائێستا ئاگربەس ٩٠ شارۆچکە لەباشووری سووریای گرتووەتەوە کە ٧٥ شارۆچکە لە پارێزگای دەرعا و١٥شارۆچکەش لە پارێزگای سویدا(باشووری سووریا) هەڵکەوتووە.

هەواڵێکی دیکە لە بارەی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریاش ، هێزە سوریەکان چەند رۆژ پاش گەمارۆی بەتەواوەتیی "درعا البلد" و زاڵبوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و شارۆچکەی "ام المیادین"، ئاستی پێشڕەویی خۆیان لەو ناوچەیە پەرەپێداوە. سوپای سووریا بەرەو "خراب الشحم، الطبریات"، ئاوایی زیزون و شارۆچکەی تەل شەهاب لەباکووری رۆژاوای دەرعا لەپێشڕەوی دایە.

سوپای سووریا هەڵمەتی خۆی لە سێ حەوتە لەمەوبەرەوە لەدژ تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا دەس پێ کرد.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ