پێداگری وەزیری بەرەڤانی ڕووسیا لەسەر ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە سووریا
تهمووز 12, 2018 17:00 Asia/Tehran
وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری هەبووە لەسەر سەقامی سووریا.
سێرگێئی شایگۆ، وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتالیایی ئیل جورنالە پێداگری کرد : ئێران لە باری مێژووییەوە یەکێک لە دەورگێڕانی سەرەکی ناوچە و کارتێکەر ترین دەورەکانی لە چارەسەرکردنی پرسەکانی سوریا و دامەزرانی سەقام لەم وڵاتە دا هەبووە .
شایگۆ وتیشی : ئێران هاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا و تورکیا یەکێک لە دەستەبەرکەرانی ڕەوتی وتووێژی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ قەیرانی سوریایە.
شایگۆ سەبارەت بە ئەگەری ناردنی سیستمی مووشەکیی ئێس سێسەت بۆ سوریاش وتی : دیمەشق داواکارییەکی لەمبارەوە نەبووە بەڵام ڕووسیا ئامادەیی ئەوەی هەیە لەبارەی ئەم پرسە لەگەڵ کاربەدەستانی سوری وتووێژ بکات .