ته‌مووز 12, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • سووریا،تەوەرەی وتووێژەکانی موگرینی و وەزیری دەرەوەی سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی میسرو بەرپرسی هەڵ،ێستی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە میانەی دیدارێکدا لە برۆکسێڵ سەبارەت بەدوایین ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیەوم، سامح شوکری وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێڵ ، لە سەر پشتگریی میسر لە ھەوڵی پێکھاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە سووریا بە سەرۆکایەتیی دی میستورا ناردراوی تایبەتی ڕێخراوەی نەتەوەکان لە سووریا، پێی داگرت.

سامح شوکری وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر پێکھاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە سووریای بە گرینگترین بڕگەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی پێکھاتنی ڕێکارێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا زانی.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

ھێزەکانی سووریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بە یارمەتیی موستەشارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بوەشێنن.

سەرپەیڤ