نەتەوەیەکگرتووەکان: دە هەزار ئاوارە لەبەر ئامادەبوونی داعش لە باشووری ڕۆژاوای سوریا
نەتەوەیەکگرتووەکان باسی ئاوارە بوونی نیزیکەی دە هەزار کەسی کرد لە باشووری ڕۆژاوای سوریا لەبەر درێژەی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و رایگەیاند: ئەندامانی داعش پێش بە چوونەدەری خەڵک لەم ناوچانە دەگرن .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، ستفان دوجاریک ڕایگەیاند: ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروا ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە دەرعا و باشووری ڕۆژاوای سوریا وەردەگرێت.
دوجاریک وتی : ڕاپۆرتەکان باسی ئاوارە بوونی نیزیکەی دە هەزار کەس بەرەو دەرعاو قونەیتەرە دەکەن لەبەر ئەم ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییە و ئەندامانی داعش مۆڵەتی چوونەدەری خەڵک لە باشووری ڕۆژاوای سوریا نادەن .
دوجاریک وتیشی : نیزیکەی 234 هەزار ئاوارە لە دەرعا و قونەیتەرە دان کە پێویستیان بە خۆراک ویارمەتی پزیشکی و سەرپەنا هەیە.
ئەم قسانەی کاربەدەستی نەتەوەیەکگرتووەکان لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەتوندی نیگەرانی شکستی تیرۆریستان لە سوریان و هەروا درێژە دەدەن بە داکۆکی هەمەلایەنەیان لەوان.
قەیران لە سوریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە لەلایەن تاقمە تیرۆریستییەکانەوە بەمەبەستی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەستپێکراوە.