ته‌مووز 13, 2018 03:07 Asia/Tehran
  • بنکەی سەرەکیی یەکەم بزیسکەی ئاژاوەکانی سووریا کەوتەوە ژێر دەستی ھێزەکانی ئەم وڵاتە

هێزەکانی دەوڵەتی سووریا دەستیان گرت بە سەر بەشی باشووریی شاری دەرعا،بنکەی سەرەکیی یەکەم بزیسکەی ئاژاوەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ .

تەلەفزیۆنی سوریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: هێزەکانی دەوڵەت چوونەتە بەشی باشوریی شاری درعاوە کە بە بنکەی سەرەکیی یەکەم بزیسکەی ئاژاوەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ دێتە ئەژمارو لە ئێستادا ئاڵای سوریایان تیادا هەڵکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سووریا، هێزەکانی سووریا دەستیان گرتووە بە سەر دەوروبەری نوسینگەی پۆستەی شارەکەو ئەمەش ھەر ئەو شوێنەیە کە لە ڕۆژانی سەرەتای سەرھەڵدانی ئاژاوەکەی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن تیرۆریستان و بەکرێگیراوانی بیانییەوە داگیر کرا.

ئەمە لە ھەل و مەرجێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممەش میدیاکانی سوریا باسی ئەوەیان کرد کە، دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکان ڕێککەوتووە بۆ  چەک دانان و ڕادەست کردنی خۆیان بە سوپای سووریا.  بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە تاقمە تیرۆریستەکان دەبێت چەکە قورس و مامناوەندییەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەن. لە حاڵی ئێستادا ڕێککەوتنەکە ناوەندی شاری درعا و سەد و ناوچەی موخەیەم و سایلۆکان و زیندانی شارەکە دەگرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی سووریا ، لە ئێستادا هێزەکانی حکومەتی سوریا سەدی ھەشتای شاری درعایان بەدەستەوەیە و تیرۆریستان لە سەدی پانزەی پانتایی شارەکەدا سەقامگیرن و ئەو بەشەشی کە دەمێنێتەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپی خالیدی کوڕی وەلیددایە، کە ھاوپەیمانی تاقمی تیرۆریستی داعشە.

جێگای ئاماژەیە قەیرانی سەرەکیی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.

ھێزەکانی سووریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بە یارمەتیی موستەشارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بوەشێنن.