ته‌مووز 13, 2018 12:32 Asia/Tehran
  • زۆرتربوونی ڕێژەی ئەو دەربەدەرو پەرتەوازە سووریایانەی لە لوبنانەوە دەگەڕێنەوە

وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند : ژماری ئەو پەنابەرە سووریایانەی کە لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ سەر وڵات و زێدی خۆیان لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوو (٢٠١٧) سەتی سی زیاتر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە گۆڤاری "الوطن"ی سووریا،  «محمد الشعار» ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ڕەوتی ڕوو لە هەڵکشانی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان لە لوبنانەوە سەرچاوەی دەگەرێتەوە بۆ دامەزرانی ئاسایش و پاوەجێیەکی نسبی لەو وڵاتەدا و هەروەها ئەرخەیان بوونی خەڵک پاش سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا.

وەزاەرتی دەرەوەی سووریا سەرەتای ژولای وێرای داخواز لەهەموو ئاوارەکان لەمەڕ گەڕانەوە بۆ وڵات، ناوەندە نیودەوڵەتییەکانیشی هان دا بۆ ئەوەی بەرپرسایەتیی خۆیان سەبارەت بە هاسان کردنەوەی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان بەجێ بێنن.

لوبنان ئێستاکە میوانداری زیاتر لە یەک و نیو ملوێن ئاوارەی سووریایە و داخواز بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ وڵاتی خۆیان لەبەر باشتر بوونی رەوشی ئەمنیی لە سووریا زیاتر بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.