ته‌مووز 14, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە

تەقینەوەی بۆمب لە پارێزگای "ریف دەمشق"ی باشووری سووریا لانیکەم دوو کوژراوو چوار برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئەو تەقینەوە دوێشەو(هەینی) لە ئاوایی"دێر ماکر" لە ریفی دەمشق ڕووی دا.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

سوپای سووریا ئەم دواییە بەیارمەتییە ڕاوێژکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەو وڵاتە ببەستێ.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەش لەحاڵی شکست هێنانن.