ته‌مووز 14, 2018 14:41 Asia/Tehran
  • سەقامگیربوونی سوپای سووریا لە قونەیتەرە

بەشکست هێنانی هێڵی بەرایی بەرگری تاقمە چەکدارەکان لە ریفی ڕۆژهەڵاتیی دەرعای باشووری سوریا، چەک و چۆڵەکان بۆ ناوچەکانی دیکەی دەورووبەری ریفی قونەیتەرە لە سنووری هاوبەش لەگەڵ بەشی داگیرکراوی بەرزاییەکانی جەولان نێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنان، لە پێناو  تۆکمەوتەواو کرانی ئازاد کردنی باشووری سوریا، سوپای ئەم وڵاتە بە سەقامگیر بوون  لە قونەیتەرە ئازاد کردنی کەرتی سنووری جەولانیان خستوەتە فەرمانی کاری خۆی  .

هاوکات لەگەڵ  ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لە باشووری ئەم وڵاتە و بڵاو بوونەوەی هەواڵگەلێک لەمەڕ دەستپێکرانی بەم زووانەی  سوپا لە ئەدلیب، تاقمەکانی تیرۆریستیان لە دووپات بوونەوەی سناریوی غووتەی دشمەشق و دەرعا، ترساون.

بە هاتنی ئوتوموبیلی سوپای سوریا بۆ نێو شاری دەرعا کە چەندین ساڵ لە لایەن تیرۆریستانەوە  داگیرکرابوو،  هێزی سوری  ئاڵای سوریایان لەسەر  مزگەوت لە ناوچەی دەرعا بەلەدە  کە ناڕەزایەتی  نەیارانی دەوڵەت لەساڵی 2011  لەوێ دەست پێکرابوو،  هەڵکرد.