ته‌مووز 14, 2018 15:02 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ڕووسیا لەگەڵ داوای زایۆنیەکان لەمەر سووریا

رۆژنامەیەکی زایۆنیستی نووسی : ڕووسیا نەیارەتی کردووە لەگەڵ داواکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆ ئەوەی وا ناوی نا دوورخستنەوەی هێزە ئێرانیەکان و حیزبوڵڵای لوبنان لە هەشتا کیلۆمتریی سنووری فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ سووریا.

بەپێی راپۆری دوێشەوی هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعوت ئاهارنۆت، نووسی؛ دەزگەی سەربازیی رژیمی زایۆنی داوای لە ڕووسیا کردووە هەتا ئەو کردەیە، جارێ لەژێر ناوی کردەیەکی کاتی ئەنجام بگرێ کە ئەو داواکارییە لەگەڵ نەیارەتی ڕووسەکان بەرەوڕوو بووە.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە هەروەها بەئاماژە بە سەرکەوتنی هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی لەباشووری ئەو وڵاتە دەنووسێ، هێزەکانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە داهاتووی نزیکدا بەتەواوەتی بەسەر بەرزاییەکانی جەولان زاڵ دەبن.

لەهەمان کاتدا، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی ئەم حەوتەیە سەردانی ڕووسیای کرد. لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینیەوە تائێستا ئەوە سێهەم سەفەری نەتانیاهۆ بۆ ڕووسیایە.

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی رۆژی پێنج شەممە لەدیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پرسی سووریا، بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی فەلەستین وتووێژی کرد.

سەرکەوتنی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی لەباشووری ئەو وڵاتەو شکست هێنانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی توڕە کردووەو خستوویەتییە جم وجۆڵ.

سەرپەیڤ