ته‌مووز 14, 2018 19:49 Asia/Tehran
  • گروپە چەکدارەکانی جێگیرلە ڕۆژئاوای دەرعای سووریا چەکە قورسەکانیان  ڕادەس کرد

سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاند : گروپە چەکدارەکانی جێگیر لەو وڵاتە چەکە قورسەکانی خۆیان لە شارۆچکەی جاسمی گردوپەڕی ڕۆژئاوای دەرعا ڕادەستی سوپای سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سانا، ئەم سەرچاوەیە هەروەها لە زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر گوندی " خربە ئەلسریاو تەپۆڵکەکانی وهەروەها بەرزاییەکانی " ئەلمتوق " لەباشووری شاری ئانخل لە گردوپەڕی باکووری دەرعا هەواڵیان دا. بە قسەی ئەم سەرچاوەیە ، سوپای سووریا دوای ئەمەکە بەسەر دەرعا زاڵبووە خەریکی پێشڕەوی وزاڵبوون بە سەر ناوچەکانی تر لە باشووری سووریا لە ڕێگەی هەڵمەتی سەربازی وئاشتیە، وهەتا ئێستاکە زۆرێک لەم ناوچانە بەئاشتی کردن  لەگەڵ سوپا گەڕاونەتەوە باوەشی سووریا . هەواڵێکی تر ئەمەیە بڕێک لە گروپەکانی سەربە تیرۆریستەکانی سوپای ئازاد لەوان گروپی " جیش ئەسوەدئەلشرقیە" وتیپی ئەلقریتین " خەریکی ڕاوێژکاری لەگەڵ دەوڵەتی سووریان بۆ چوونەدەر لە ناوچەی ئەلتەنیف لە سنورەکانی سووریا وعێراق جێگیرن. یەکێ لە بەرپرسانی پێشووی ئەسوەد ئەلشرقیە" یش بەرپرسایەتی هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا وسەربازانی ڕوسی بۆ گوێزرانەوەی کەسانی چەکداری تیرۆریست بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لەئەستۆدایە. ئەلتنف ناوی گوندیکی ستراتژیک وگرینگە کە لە سارای سووریا ئەلبادیە لە ناوچەی سێ گوشەی سنووری نێوان سووریا ، عێراق وئەردەن دا هەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ