ته‌مووز 15, 2018 22:15 Asia/Tehran
  • دیداری یاریدەری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا

یاریدەری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پرسە تایبەتییە سیاسییەکان چاوی بە بەشارئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا کەوت و سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی ئەو وڵاتە پێکەوە وتووێژیان کرد.

حسەین جابریی ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پرسە تایبەتییە سیاسییەکان ڕۆژی یەکشەممە دوای گەییشتنی بە دیمەشقی پێتەختی سووریا چاوی بە بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کەوت و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپاو ھێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەسەر تیرۆریستانی لە دەوڵەت و گەلی سووریا پیرۆز کرد.

بەشارئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریاش لەو دیدارەدا جەختی کرد: لەنێو بردن و تەفروتونا کردنی تیرۆریستان لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا بەستێنێکی لە باری خۆش کردووە بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ھێندێک دەرەنجام و سەرەتی لە ئاستی سیاسی دا کە کۆتایی بە شەڕی دژی سووریا دێنێ، بەڵام ئەوەی وا ڕێگرە لە بەر دەم ئەم بابەتەدا، ئەو سیاسەتانەن کە وڵاتانی لایەنگروداکۆکیکاری تیرۆریزم پەیڕەوی دەکەن و بەتایبەت لە بارەی ئەو پێشمەرجانەی کە دایانناون.

حسەین جابریی ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پرسە تایبەتییە سیاسییەکان کە ئێستاکە لە دیمەشقی پێتەختی سووریادا بەسەر دەبات، سبەینێ دووشەممە بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتی لوبنان سەردانی بەیرووتی پێتەختی ئەو وڵاتە دەکات.