ته‌مووز 16, 2018 17:45 Asia/Tehran
  • هەوڵی جان بۆڵتۆن بۆ پاسادانەوەی ئامادەبوونی نایاسایی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی وێڕای هەوڵ بۆ پاسادانەوەی ئامادەبوونی نایاسایی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا لەسەر درێژەی ئەم ئامادەبوونە پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی بە دوپات کردنەوەی بانگەشە بێ پایە وبنەڕەتەکان لەدژی ئێران لەمەڕ هەڕەشەی ئەم وڵاتە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: سەربازانی ئەمریکایی هەتا کاتێک کە ئەم هەڕەشە پاوەجیی بێت ، لە سووریا دەمێننەوە. بۆڵتۆن بە ئاماژەدان بە دیداری سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو ڕوسیا لە فەننلاند کە بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجام بێت وتی: دۆخی سووریا ، لە مێحوەرەکانی ڕاوێژکاری سەرۆکانی دوو وڵات دەبێت. ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە سەرەکی ترین پشتیوانانی گروپە تیرۆریستەکان خەریکی شەڕ لەگەل دەوڵەتی یاسایی سووریا دێنە ئەژمار هەوڵ ئەدەن بە پاسادانی ئامادەبوونیان لەم وڵاتە، درێژە بدەن بە پشتیوانی لەم گروپانە لەدژی دەمیشق. لە بەرانبەردا ، هێزەکانی ڕوسیا هاوکات له گه ل  پەرە ی قەیرانی سووریا بە بانگهێشتی ڕەسمی دەوڵەتی سووریا ، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ گروپە تیرۆریستەکان بەشداری هەیە.

سەرپەیڤ