ته‌مووز 16, 2018 19:48 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵ کرانەوەی تەپۆڵکەی ستراتژیکی

فەرماندەیەکی مەیدانی سووریا ڕایگەیاند: سوپای سووریا پاش پەلامارە ئاسمانی وتۆپخانەییەکان کە کوژران و یان هەڵاتنی تیرۆریستانی تەحریروشام(بەرەی نوسرە)ی لێکەوتەوە، توانی تەپۆڵکەی گرینگ و ستراتژیکی ئەلحاڕە لە دەورووبەری دەرعا بسێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، سوپای سووریا توانی ئاواییەکانی «سملین»، «زمرین»، «تلتیها الشمالیه و الغربیه» و ناوچەی «خربه الملیحه» لە گردووپەڕی باکووری دەرعا لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار بکات.

سوپای سووریا هەروەها لە ئاراستەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی ئاشتی نیشتمانی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، لەژێر چاودێریی ڕووسیا گەیشتە شاری ئەلحاڕە لە گردووپەڕی باکووری دەرعا.

لەدرێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لە پارێزگای دەرعا، ئاوایی "ام العوسج" لەباکووری رۆژاوا و ئاواییەکانی "زمرین" و"طیحە" و"الحرش" سەندرایەوە. سوپای سووریا ئێستا لەپێشڕەوی دایە بەرەو ئاوایی ئەلمال لە گردووپەڕی باکووری دەرعا.

سەرپەیڤ