ته‌مووز 17, 2018 08:39 Asia/Tehran
  • درێژەی  پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دەیرەلزووری سووریا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە ناوی دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەمە بە بوردمانی گوندی ئەلسوسە لە پارێزگای دەیر ئەلزوور شاروومەندانی بێ دەرەتانی سووریاییان قەڵاچۆ کرد .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی  ئیرنا  لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی  هاوپەیمانی   ئەمریکا بۆ سەر گوندی ئەلسوسە  دوو کەس  لە ئەندامانی  بنەماڵەیەک کوژران  و چەن کەسی دیکەش بۆ وێنە چەن ژن و منداڵ برندار بوون کە  حاڵی بڕێک  لەوان شپڕز ڕاگەیندراوە . فڕۆکەشەڕکەرەکانی  هاوپەیمانی  ئەمریکایی  سێ ڕۆژ لەمەوبەریش  بە پەلامار بۆ سەر  شاری بووکەمال   لە پارێزگای دەیر ئەلزووری سووریا  لە سنووری   ئێراق  زیاتر  لە  50  کەی  سیڤیل بۆ وێنە  ژنان و منداڵانی  سووریاییان  کوشت و دەیان  کەسی دیکەشیان  بریندار کرد . هاوپەیمانی ئەمریکایی  لە ئووتی  ساڵی  2014  بە بیانووی  خەبات بە دژی  تاقمی تڕوڕیستی  داعش  و چوونە دەر  لە چوارچێوەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان و بە بێ  هاوئاهەنگی  لە گەڵ دەوڵەتی سووریا زۆرێک لە شاروومەندانی بێ دەرەتانی سووری  لە پارێزگاکانی دەیرئەلزوور  و حەڵەبیان لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە .

سەرپەیڤ