ته‌مووز 17, 2018 13:53 Asia/Tehran
  • داخوازی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە

هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا خوازیاری دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ئەم ولاتە بوون.

بە پێی راپۆرتی کەنالی هەواڵی سکای نیوز؛ "حیکمەت حەبیب" لە ئەندامانی باڵای هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا وتی: کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی هێزە کوردەکان و بەرهەڵستکارانی سووریا لە شاری «الطبقه»، لە باکووری سووریا بەڕێوە چوو کە لەودا ئەندامان جەختیان کرد لە سەر دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.

"حیکمەت حەبیب" وتیشی: هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەت لێژنەیەکیان پێکهێناوە تا بە نوێنەرایەتی لە هێزە کوردەکان و بەرهەڵستکارانی سووریایی لەگەل دەوڵەت دانوستان بکەن.

هەر لەم بوارەدا ژمارێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیی شاری منبج سەر بە هێزەکانی دیموکراتیکی سورویا ڕۆژی دووشەممە بۆ ڕادەست کردنی ناوچەی ئەمن لە ناوەڕاستی ئەم شارە و ڕادەست کردنی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی تەشرین لە حەڵەب، لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی سووریا دیدار و وتووێژیان کرد.

"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دواڕۆژانی مانگی مەیی ٢٠١٨ لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی "ڕاشا تودەی"ی ڕووسیا، سەبارەت بە رزگار کرانی ناوچەکانی باکووری سووریا وتی: بێتوو دانوستان لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیان لێ دەکرێ تووشی شکست بێ، بۆ رزگار کردنی ئەو ناوچانەی لە کۆنتۆڵی ئەواندایە ، هێزی سەربازی بەکار دێنین.

سەرپەیڤ