ته‌مووز 18, 2018 17:28 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەک و چۆڵی ئیسرائیلی لە ناوچە ڕزگار کراوەکانی حەمای سووریا

ھێزەکانی سوپای سووریا لە ھەڵمەتی پاکتاو کردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان لە ناوچەی عەقرەب لە گردوپەڕی باشووری حەما، چەک و تفاقی ئیسرائیلییان دۆزییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سانا، ھێزەکانی سوپای سووریا ھەروەھا ڕایانگەیاند، لە نێو ئەو چەک و تفاقانەی وا لە تیرۆریستان بەجێ ماوە، ڕەشاشی بی کەی سی و جیازی پەیوەندی کردنیش بەرچاو دەکەوێ .

کەناڵی ئەلعالەم دوو حەوتە لەمەوپێش باسی دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک و موشەکی چێکراوی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژئاواو ڕژێمی ئیسرائیلی کرد لە گردوپەڕی دەرعا لە باشووری سووریا.

ڕژێمی زایونی، ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە داکۆکی لە تاقمە تیرۆریستەکان ، قەیران و بشێوییەکانی سووریایان پەرە پێ داوە.

ھەواڵێکی تر ئەمەیە کە، بڕیار وایە ١٢٠ دەزگا پاس دانیشتووانی شارۆچکە گەمارۆدراوەکانی فوعە و کەفەریا لە پارێزگای ئەدلەب بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

بەقسەی بڕێک لە سەرچاوەکان،ڕەوتی گواستنەوەی دانیشتووانی فوعەو کەفەریا دوای گەییشتنی تەواوی پاسەکان بەم ناوچانە دەست پێ دەکات و دانیشتووانی ناوچەکە بە جارێک دەگوازرێنەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ