ته‌مووز 18, 2018 17:47 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لە ناوچەی سێ گۆشەی مەرگ لە باکووری ڕۆژئاوای دەرعا

سوپای سووریا لە درێژەی ھەڵمەتەکانی لەباکووری ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا توانی ، کۆنترۆڵی ناوچەی گرینگی ناسراو بە سێ گۆشەی مەرگ لەم پارێزگایە بەدەستەوە بگرێت و چەند گوندێکیش ڕزگار بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس،سەرچاوە مەیدانییەکان بە ڕۆژنامەی ئەلوەتەنیان ڕاگەیاندووە: ھێزەکانی سوپای سووریا توانیویانە کۆنترۆڵی گوندو بەرزاییەکانی عەقرەبا و گوندی ئەلعالیە ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای شاری جاسم لە باکووری ڕۆژئاوای دەرعا لە باشووری سووریا بەدەستەوە بگرن.

سوپای سووریا ھەروەھا توانیی کۆنترۆڵی بەرزاییەکانی ئەلموحیس بگرێت بە دەستەوەو ئینجا دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ تاقمە چەکدارەکانی سەقامگرتووی شارۆچکەی نەمر لە باکووری ڕۆژئاوای دەرعا چووە نێو شارۆچکەکەوە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریا بنکەومەتەرێزی تاقمە چەکدارەکانیان لە بەرزاییەکانی ئەلجابیە و مۆڵگەی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی تەسیل و ناوچەی شێخ سەعد لە ڕیفی ڕۆژئاوای دەرعا دایە بەر پەلامار.

ھەر لەم حاڵەدا لەگەڵ بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دانیشتووانی شارۆچکەکانی «الحراک، الصورة و علما» بۆ داکۆکیکردن لە بەشار ئەسەدو سوپای سووریاو شەکاندنەوەی ئاڵای ئەم وڵاتە ، ئەم شارۆچکانە لە لایەن تیرۆریستانەوە چۆڵ کرا.

سوپای سووریا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش توانی کۆنترۆڵی بەرزاییەکانی ئەلحارە و ئەلمال بگرێت بە دەستەوەو بە سەر گوندو شارۆچەکانی ھەڵکەوتوو لە سنوورە ئیدارییەکانی نێوان پارێزگاکانی دەرعاو قەنەیتەریە زاڵ ببێت.

سوپای سووریا ھەڵمەتی سەربازییانەی خۆی لە ١٥ی ژوئەن بۆ سەندنەوەی ناوچەکانی باشووری سووریا ھاوکات لەگەڵ ھاتنەئارای ڕەوتی ئاشتەوایی نیشتیمانی دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ