بەبارمتەگرتنی پاسەکانی فوعە و کەفەریا لە لایەن تیرۆریستانەوە
گرووپە تیرۆریستییەکان بە بارمتەگرتنی ٢١ پاسی هەڵگری دانیشتوانی شارۆچکە شیعەنشینەکانی فوعە و کەفەریا ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەت بنپێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم پاسانە کە هەڵگری دوایین کەسانێک بوو کە لە شارۆچکەکانی فوعە و کەفەریا دەبردرانە دەرەوە، ئێوارەی پێنجشەممە لە باشووری حەلەب لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕاگیردران. دەگوترێ دانوستان سەبارەت بە ئازاد کرانی ئەو پاسانە کە نزیکەی هەزار ژن و منداڵیان تێدایە درێژەی هەیە.
ژێدەرە سوورییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە هەموو گەمارۆدراوەکانی شارۆچکە شیعەنشینەکانی فوعە و کەفەریا بە ١٢١ پاس و ژمارێک ئامبولانس لە پارێزگای ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا چوونەدە دەرەوە و گەیشتوونەتە بوارگەیەک لە باکووری حەلەب.
تیررۆریستان ئێستا پێش بە چوونەدەری ٢١ پاسێک دەگرن کە هەڵگری دوایین دانیشتوانی فوعە و کەفەریان. بڕیارە دانیشتووانی ئەو دوو شارۆچکەیە بۆ نیشتەجێ بوونی کاتی بگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانی حەڵەب و حومس.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا و گرووپە تیرۆریستییەکان ڕۆژی سێشەممە لە سەر چۆڵ کردنی تۆکمە و تەواوی شارۆچکە گەمارۆدراوەکانی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سووریا و نزیکی سنوورەکانی ئەم وڵاتە و تورکیا گەیشتبوونە تەبایی.
بە پێی ئەم ڕێککەوتنە شەش هەزار و ٩٠٠ شاروومەندی گەمارۆدراو لەو دوو شارۆچکە شیعەنشینەی سووریا دەبردرێنە دەرەوە و لە هەمبەردا دەوڵەتی سووریا هەزار و ٥٠٠ زیندانیی گرووپەکانی بەرهەڵستکار، ٣٦ ئەسیری دەستی هێزەکانی حیزبوڵلا و چوار ئەسیری دەستی هێزەکانی بەرگریکاری ئەم دوو شارە ئازاد دەکات.