ڕزگاریی 900 یەخسیر لە دەس تڕوڕیستان ؛ کۆتایی ئوپڕاسیونی گواستنەوەی دانیشتوانی فوعە و کەفەریا بۆ حەڵەب
سەرەڕای کارشکێنی تاقمە تڕوڕیستیەکان و یەخسیر گرتنی 900 کەس لە دانیشتوانی فوعە و کەفەریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەو کەسانە ڕزگار کران و گوێزرانەوە بۆ حەڵەب .
بە پێی ڕێکەوتنی دەوڵەتی سووریا لە گەڵ تڕوڕیستان بڕیار وابوو دانیشتوانی شارۆچکەکانی شێعە نشینی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئیدلەب کە ژومارەیان دەگەیشتە 7 هەزار کەس ، لە ڕۆژی ڕابردوو پێنجشەمە بە 121 پاس لەو شارۆچکانە بچنە دەر و لە ڕێگای تێپەڕگای ئەلعەیس بگوازرێنەوە بۆ ناوەندی نێشتەجێبوونی کاتیان " جبرین " لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب سووریا . ڕەوتی جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتن تا شەوی ڕابردوو ئرێژەی هەبوو و نزیک بە شەش هەزار کەس لە سێ قۆناغدا لە ئێدلب چوونە ناووەندی نیشتە جێ بوونی کاتیان واتە جبرین . تڕوڕیستان لە دوایین قۆناغی چووەنە دەری پاسەکان ، نزیک بە 900 کەس لە دانیشتوانی ئەو شارۆچکانەیان لە 21 پاس بە بارمتە گرت . سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند هۆی بارمتە گرتنی ئەو کەسانە ناکۆکی لە نێولن تڕوڕیستان بوو . هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند دوایین گرووپ لە پاسەکانی هەڵگری دانیشتوانی فوعە و کەفەریا لە ئیدلەب چوونە ناوچەی جبرین لە حەلەب . بە گەیشتنی ئەو پاسگەلە ئوپراسوین گواستنەوەی دانیشتوانی فوعە و کەفریا لە ئیدلەب بە تەواوی کۆتایی پێی هات . لە ڕاستیدا لە دەسپێکی ئوپڕاسیونی گواستنەوە لە ڕۆژی ڕابردوو تا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 121 پاس گەیشتنە حەڵەب و نزیکەی حەوت هەزار کەس لە ف.وعە و کەفەریا گوێزرانەوە و ئیدی لەو شارۆچکانە هیچ کەس نیە . لە هەمبەر گواستنەوەی ئەو کەسانە دەوڵەتی سووریاش ژومارێک لە تڕوڕیستانی قۆڵبەست کراوی بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ ئیدلەب ئازاد کرد ، بەڵام ژومارێک لە وان قەبووڵیان نەکرد کە بڕونە ئیدلەب و داواین کرد لە ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی دەوڵەتی سووریا بمێننەوە .