ته‌مووز 21, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بە سەدان تەرم لە سێ گۆڕی بە کۆمەڵ  لە ڕەقەی سوریا

بەرپرسانی لیژنەی بنیات نانەوەی شاری رەقە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا باسی دۆزرانەوەی بەسەدان تەرمی کرد لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لەم شارە دا .

شاری ڕەقە لە باکووری سوریا بنکەی سەرەکی  تاقمی تیرۆریستیی داعش  بوو کە لەلایەن هێزی سوپای سوریاوە ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕەقە ، بەرپرسانی لیژنەی بنیات نانی شاری رەقە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لەم سێ گۆڕە بەکۆمەڵە تەرمی لانیکەم هەزار و 236  کەس  وەردەر نراون ڕایگەیاند: ژومارێک لەم  تەرمانە لەم شارەدا هێشتا لە ژێر دارو پەردووی ماڵەکاندا بوون و هێشتا ژومارێک لە ناوچەکانیش نەناسراونەتەوە.

ئۆپراسیۆنی  دۆزینەوە و کشانەوەی تەرم لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە رەقە لە ساڵی 2018 ەوە دەست پێکراوە و تائێستا  دەیان گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

ئەرکانی راگەیاندنی شەڕی سوپای سوریاش  ڕایگەیاندووە:  هێزی  سوری  ئازاد کردنی پێنچ گوند لە پارێزگەی قونەیتەرەیان  ئازاد کردووە.

ئەم پارێزگەیە  کە بەشێک لە بەرزاییەکانی جەولان و سنوور لەگەڵ ناوچە داگیرکراوەکانە، یەکێک لە گرینگترین  پارێزگەکانی سوریا دێتە ئەژمار  . 

لەلایەکی دیکەوە  سەرچاوەکانی میدیایی باسی بیسترانی  دەنگی تەقینەوەیان کرد لە دەورووبەری نەخۆشخانەی نەتەوەیی شاری حەسەکەی سوریا  .

سەرپەیڤ