ته‌مووز 21, 2018 13:43 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا لە منبجی سوریا دەستپێدەکرێت

ژنەراڵ جۆزف وێتێل ، فەرماندەی ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی گشت لێدانی هاوبەشی هێزی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لە منبجی سوریا لە داهاتوویەکی نیزیک دا دەست پێ دەکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی خەبەر تورک، جۆزف  وێتێل  لە پێوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ وەزارەتی بەرەڤانی  ئەمریکا  دەستی دایە شیکردنەوەی هەوڵی سەربازی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆزهەڵاتی ناڤین  و وتی : وەک بەشێک لە نەخشەی ڕێگەی دیپلۆماتیکی  ڕێککەوتووی دوو وڵاتی تورکیا و ئەمریکا، ڕێککەوتن و هاوکاری پێویست بۆ گشت لێدان لە ناوچەی  ئاڵۆزی منبج بە هاوکاری  هێزی تورکیا لە هێڵی بەرەی سەرەکی  لە داهاتووی نیزیک دەست پێدەکرێت .

ناوبراو پێداگری کرد  لە پێناو ڕێککەوتن لەبارەی نەخشەی ڕێگەی منبج گەشت لێدانی سەربە خۆ  بە هەماهەنگی  لە پێشدا دیاریکراو لە لایەن هێزی سەربازی  دوو وڵات لە دەورووبەری منبج درێژەی هەیە  .

مانگی ڕابردووی زاینیی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتی تورکیا و ئەمریکا لەسەر چوونەدەری هێزی  یەپەگە   لە منبج ڕێککەوتن.