ته‌مووز 21, 2018 17:46 Asia/Tehran
  • ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی تیرۆریستی لە گردوپەڕی دەرعا زۆیان رادەستی سوپای سووریا کرد

ژماریەکی تر لە ئەندامانی تیرۆریستی - تەکفیری سەقامگیر لە شارۆچکەکانی " ئەلمزیریب و ئەلیادودو لە گردوپەڕی پاڕیزگەی دەرعا لە باشووری سووریا ، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سانا دوای ڕادەس کردنی ئەم ئەندامە تیرۆریستانە ، سوپای سووریا بڕیکی زۆر لە چەکەمەنی سەربە تیرۆریستەکانیان لە دەوروبەری دەرعا دۆزیەوە ودەستیان بەسەر داگرت. بە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی نێوان گروپە چەکدارەکانی باشووری سووریا لەگەڵ دەوڵەتی دەمیشق ، زۆربەی ناوچەکانی ژێر زاڵیەتی ئەم گروپە چەکدارانە بێجگە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا وقەنیتەرە کە لەژێر داگیر کاری داعش دایە کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا . سوپای سووریا هەڵمەتی سەربازی خۆی لە پازدەی ژوییە بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەی باشووری سووریا هاوکات لەگەڵ ڕەوتی ئاشتی نیشتمانی دەسپێکردووە. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە سەرچاوەیەکی سەربە ئەنجومەنی سەربازی " مەنبیج لە هۆگری دانیشتوانی ئەم شارە بۆ گەڕانەوە بۆژیر پشتیوانی دەمیشق بە مەبەستی لە ئەمان دابوون لە هەڕەشەی کردەوەکانی تورکیا هەواڵی دا ووتی: ئەم شورایە وئیدارەی مەدەنی دێموکراتیک ، شارەکە دوای چوونەدەری دوایین موستەشارانی هێزەکانی سووریای دێموکراتیک ، لە دووڕۆژ لەمەوبەر ئیدارە دەکەن. ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی شاری مەنبیج سەربە هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا ڕۆژی دوشەممە بۆ ڕادەس کرانی ناوچەی ئەمنیەتی لە ناوەندی ئەم شار وڕادەس کرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوبەندی " تەشرین لە حەلەب ،لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی سووریا وتووێژیان کرد. قەیران لە سووریا لەساڵی ٢٠١١ بە دەسدڕێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیانبەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە مایەوە.

سەرپەیڤ