ته‌مووز 22, 2018 13:16 Asia/Tehran
  • تیرۆریستان ڕێگریان کرد لەبەردەم گەڕانەوەی کوردانی سووری بۆ ماڵەکانیان

گرووپە تیرۆریستییەکانی جێگیر لە سووریا پێشیان گرت بە گەڕانەوەی کوردانی ئەو وڵاتە بۆ شوێنی ژیانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پاش پێشگرتنی تیرۆریستانی ناسراو بە "سوپای ئازاد" لە گەڕانەوەی خەڵکی ئاوایی عەلەمدار سەربە عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەو گوندە ئێستا کەوتووەتە دەست تیرۆریستان و خێزانەکانیان.

کارناسان ، پێش گرتن بەهاتنەوەی کوردەکانی دانیشتووی ئەو ناوچانە بۆ زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان لەئاراستەی هەوڵی تورکیاو تیرۆریستان بۆ کۆچ پێکردن بەدانیشتووانی ناوچەی عەفرین و نیشتەجێکرانی تیرۆریستانی هەڵاتوو لە دەورووبەری دەمشق و پارێزگاکانی دەرعاو قۆنەیتەرە لێک دەدەنەوە.

هێرشی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری رۆژاوای سووریا(عەفرین) لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨ ـەوە دەس پێ بوو کە بەئیدیعای ئانکارا ئامانج لە جێ بەجێ کرانی، لەناوبردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)، و گرووپی تیرۆریستیی داعشە ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو گرووپە تەکفیرییە هیچ هێز و توانایەکی نییە لە عەفرین.

حکومەتی دەمشق هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین و گشت ناوچەکانی باکووری سووریا بەداگیرکەریی دەزانێ و جەختی کردووە لەسەر چوونەدەری هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا.