چوونەدەری دوایین گرۆپ لە تڕوڕیستان لە پارێزگای قونەیتەرەی سووریا
سێهەمین و دوایین کارەوان لە گرووپە تڕوڕیستیەکان ، پارێزگای قونەیتەرە لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا کە زاڵە بوونە بە سەر جەوڵانی داگیرکراو بەرەو پارێزگای ئێدلەب بە جێ هێشت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس ، ئێستاکە زیاتر لە 80 لە سەدی پارێزگای قونەیترە لە ژێر کونتڕۆڵی ئەرتەشی سووریایە . ڕاپۆڕتەکان نیشاندەری ئەوەن کە 850 کەس ئامادەی چارەسەر کردنی دۆخ و کێشەی خۆیان لە گەڵ دەوڵەتی سووریا نەبوون کە لەو کارەوانە ئامادە بوون . کارەوانی دووهەمیش بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ڕەوانەی پارێزگای ئەدلب بوو . لە هەمان حاڵدا فەرماندەرێکی سەربازی ئەرتەشی سووریا وتی بە ڕزگار کردنی تەپۆڵکەی تەل ئەلجبالیا لە پارێزگای قونەیتەرە ئەرتەشی سووریا 90 لە سەدی فەرمانبەرلایەتی خۆی لەو پارێزگایە ئەنجام دراوە . ئەرتەشی سووریا هەروەها لە درێژەی پێشڕەویەکانیان لە باشووری ئەو وڵاتە زیاتر لە 28 شار و گوندیان ڕزگار کرد تا لە بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان جێگیر بن . بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان بەرپرسانی سووری و تڕوڕیستان بە نێوبژیوانی ڕووسیا بە دی هات تڕوڕیستانی چەکدار لە پارێزگای قونەیتەرە لە باشوورەوە بۆ پارێزگای ئەدلەب لە باکووری سووریا دەگوازرێنەوە بە پێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە 360 هەزار تڕوڕیست لە 120 وڵات لە قەیرانی زیاتر لە حەوت ساڵەی سووریا ئامادە بوون کە ژومارێکی زۆر لە وان لە ڕەوتی تێکهەنڵچوونەکاندا کوژران و بریندار و یان بۆ وڵاتانی خۆیان هەڵاتوون .