ته‌مووز 26, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەر لە بەیانیی پێنجشەممە ناوچەی «حوض الیرموک»ـیان لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا بۆردومان کرد.

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بنکە و مەتەرێزەکانی سووپای سووریایان داوەتە بەر پەلامار.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی دووشەممەیش ناوەندی توێژینەوەی زاستی و کارگەکانی وەزارەتی بەرەڤانیی سووریایان لە شاری "مەسیاف" Masyaf لە پارێزگای حەماهی ڕۆژاوای سووریا دابووە بەر پەلامار.

ڕژێمی زایۆنی ١٥ی ژولاییش فڕۆکەخانەی سەربازیی «النیرب»ـیان لە نزیکی حەلەب دابوویە بەر ھێرشی١٠ مووشەک.

ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا بۆردومان دەکات.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.

سەرپەیڤ