ته‌مووز 29, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا لە کاروباری سوریا لەگەڵ جابری ئەنساری

یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی ، هاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەست بەکارکردنی لیژنەی چاکسازی یاسای بنەڕەتی و چالاک کردنی لیژنەی گۆڕینەوەی گیراوان و بێ سەروشوێن بوانی تێک هەڵچوونەکان ئەولەویەتی گرینگی سیاسی دەوڵەتی سوریا وەسف کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن جابری  ئەنساری، ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ  فرانسوا  سێنێمو،  باڵوێزی فەرەنسا لە تاران کە دوای  کۆتایی بەرپرسایەتیەکەی  وەک نوێنەری تایبەتی  سەرۆکی فەرەنسا لە کاروباری سوریا  دیاری کرا، وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێکی قەیرانی سوریاوە لەسەر ئەم باوەڕە بووە کە قەیرانی سوریا ڕێگەچارەی سەربازی نییە.

جابری ئەنساری  بە ئاماژەدان بە تاوانکاری  تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا وتیشی :  ڕەوتی  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا  ڕەزامەندی بەربڵاوی لەسەر کرا و بواری  بۆ گەڕاندنەوەی  سەروەری دەوڵەتی سوریا بەسەر بەشگەلێکی زۆری ناوچەکانی ئەم وڵاتەی دەستەبەر کرد.

 یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە  تواناییەکی زۆر لە پێوەندی لەگەڵ تاران و پاریس  لە بواری جۆربەجۆری دوو و چەند لایەنە هەیە،  ئامادەیی ئێرانی بۆ بەهێزکردنی وتووێژ  و هاوکاری دوو وڵاتی لە بواری کۆتایی دان بە قەیرانەکانی ناوچەیی بە تایبەتی قەیرانی سوریا ڕاگەیاند.

فرانسوا سێنێموش لەم دیدارەدا وتی : ئێران وەک وڵاتێکی گەورە و دەسەڵاتێکی ناوچەیی دەتوانێ  دەورێکی گرینگ لە سەقامی سوریا و ڕەوتی چارەسەرکرانی سیاسی قەرانی ئەم وڵاتە بگێڕێ.

 سێنێمو  هەروەها داکۆکیی فەرەنسا ی  بە ئەوڵەویەتی دەوڵەتی سوریا  ڕاگەیاند و لەسەر ئامادەیی پاریس بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ تاران لە بواری چارەسەرکرانی سیاسیانەی قەیرانی سوریا پێداگری کرد.

سەرپەیڤ