ئاب 07, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سووریا بە کردەی دژەئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رۆژی سێ شەممە کردەی دژە ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە مەڕ بایکۆت کردنی ئێرانی شەرمەزار کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سووریا(سانا)؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەپێداگری لەسەر پەیوەندیی شیاوی دەمشق لەگەڵ تاران ڕایگەیاند:چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام)، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان شەرعییەتی نییەو ئەو کردەیەی واشنگتۆن جەخت کردنەوە لەسەر هۆگریی زاڵێتی خوازانەی ئەمریکایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاندووە، حکومەتی ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پلەوپێگەی جیهانیی خۆی لەدەست داوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ بەئیمزای فەرمانێکی کارگێڕیی، بەشگەلێک لە ئابلۆقەکانی دژ بەئێرانی دەس پێ کرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە جێ بەجێ کرانی قۆناخی یەکەمی کردەوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا لەدژ تاران وتی: ئامانجی ئەمریکا لەو کردانە، جگە لە دروست کردنی بشێوی و پاشاگەردانی لەوڵاتدا نییە بەڵام ئەوان سەرەنجام پەژیوان دەبنەوە.

سەرپەیڤ