ئاب 08, 2018 09:21 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی فەرماندەری سوپای دیموکراتیکی سووریا لە قسەکانی فەرماندەری گشتیی YPG : ئەولەوییەتی YPG ڕزگار کردنی عەفرینە نە جێگایەکی دیکە

"پولات جان" فەرماندەری سوپای دیموکراتیکی سووریا لە ناوچەی باشووری دەیروزور بە ڕەخنە لە قسەکانی فەرماندەری گشتیی YPG رایگەیاند کە ئەولەوییەتی YPG ڕزگار کردنی عەفرینە نە جێگایەکی دیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی کورپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی زەڕنیوز؛ دوابەدوای قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی "سیپان حەمۆ" فەرماندەری گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG سەبارەت نە ئامادەیی بۆ ناردنی هێز بۆ باشووری سووریا و ناوچەی سوەیدا، "پۆلات جان" فەرماندەری سوپای دیموکراتیکی سووریا لە ناوچەی باشووری دەیروزور بە ڕەخنە لە قسەکانی فەرماندەری گشتیی YPG  رایگەیاند کە ئەولەوییەتی YPG ڕزگار کردنی عەفرینە نە جێگایەکی دیکە، یەکەمین  و گرینگتیرین ئەولەوییەت بۆ هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا و هێزەکانی YPG و   YPJ دەبێ ڕزگار کردنی عەفرین بێ.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا جەختی کردووە: عەفرین لە هەر شتێکی دیکە گرینگترە. ڕزگار کرانی عەفرین و گەڕاندنەوەی عەفرینییەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان یەکەمین و گرینگترین ئەرکی سەر شانی ئێمەیە. ئێمە تەنانەت لەو دانوستان و ڕێککەوتنانەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ئەنجامی دەدەین، بەردەوام ڕادەگەیەنین کە عەفرین ئەولەوییەتی حاشاهەڵنەگرمانە.

شایانی باسە "سیپان حەمۆ" فەرماندەری گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG  لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئێمە ئامادەین بۆ بەڕێ کران  بۆ باشوور و شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامیی ئێراق و شام ناسراو بە داعش لە ناوچەی سوەیدا.

سوپای سووریا ئەمدواییە بە یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی و پشتیوانیی ڕووسیا توانی شاری بوکەمال لە باشووری پارێزگای دەیروزور لە ڕۆژهەلاتی سووریا (دوایین بنکەی سەرەکیی تیرۆریستانی داعش) ڕزگار بکات.

بە ڕزگار کرانی بوکەمال بازنەی چالاکیی تیرۆریستانی داعش لە سووریا بە دەشت و بیاوانەکانی دەڤەری پارێزگاکانی دەیروزور و حومس بەرتەسک بۆتەوە.