ئاب 09, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • گۆڕدرانی ناوی کوردیی مەیدان و شەقامەکانی عەفرین بە عەرەبی؛ ئەویش لە لایەن سوپای تورکیاوە

هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان کردووە بە گۆڕینی ناوی کوردیی مەیدان، گەڕەک، شەقام و کۆڵانەکانی عەفرین و دانانی ناوی عەرەبی.

بەپێی ڕاپۆرتی رادیۆو تەلەڤزیۆنی کوردیی سەحەر بە گێڕانەوە لە فوراتنیوز؛ هاوکات لەگەڵ گوێزرانەوە و نیشتەجێ کرانی بنەماڵە عەرەبەکان لە شاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری سووریا لە لایەن سوپای تورکیاوە، هەوڵەکان لە عەفرینەوە باس لەوە دەکەن کە هیزەکانی سوپای تورکیا دەستیان کردووە بە گۆڕینی ناوی کوردیی مەیدان، گەڕەک، شەقام و کۆڵانەکانی عەفرین  و دانانی ناوی عەرەبی لە سەریان.

هەر لەم ئاراستەیەدا سوپای تورکیا ناوی دوو مەیدانی سەرەکی لە عەفرینی لە کوردیەوە گۆڕیەوە بۆ عەرەبی و ناوی "صلاح الدین الایوبی" و " شوهەدا"ی لەسەر داناون.

هێزەکانی سوپای تورکیا لەو کاتەوە گەیشتوونەتە عەفرین هەوڵێکی بەربڵاو دەدەن بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئەم شارە کوردە و بە دوورخستنەوەی کوردەکانی عەفرین و نیشتەجێ کردنی عەرەبەکان لەو شارە کوردە، دەستیان داوەتە گۆڕینی داڕشتی حەشیمەتی عەفرین. ئەوەش پرسێکە کە بەردەوام لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییەوە وشداری لە حاند دراوە بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بە کردەوە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە لەو بارەیەوە هەڵنەگیراوە.