ئاب 09, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بنکە وبارەگای داعشیان لە سوەیدا بومباران کرد

لە پەلامارەکانی ئاسمانیی سوپای سووریا بۆسەر بنکە و بارەگای داعش لە ناوچەی سوەیدا لانیکەم ٧٠ تیرۆریستی داعشی کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە زەڕنێوز ، هێزی ئاسمانیی سوپای سووریا لە هەڵمەتێکدا لەدژی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی سوەیدا بنکە وبارەگای ئەم گروپە تیرۆریستیەیان بومباران کرد.تیرۆریستەکانی داعشی ماوەیەک لەمەوپێش بە پەلاماری جۆربەجۆر، ناوچەگەلیک لە سویدایان جاریکی تر داگیر کرد ودەستیان دابووە جەنایەت لەدژی دەروزیەکانی ئەم ناوچەیە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بە وەبەر پەلاماردانی لۆرییەکی هەڵگری تەقەمەنیی گروپی تیرۆریستیی داعشیان لە سویدا تەقاندەوە کە لە ئەنجامی دا لانیکەم ٧٠ ترۆریستی داعشی کوژران. هەڵمەتی هێزە زەوینیەکانی سوپای سووریا لە دژی داعش لە سویدایش درێژەی هەیە . داعش حەوتەی ڕابردوو  چل کەس لە دەروزیەکانی سویدای بە بارمتە گرت کە چواردە کەس لەبارمتە کان منداڵ و١٦ کەسیشیان ئافرەتن.