ئاب 10, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • وەلید موعەلیم: سووریا سوور و پێداگرە لە سەر درێژەپێدانی خەباتی دژ بە تیرۆریزم

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە خەباتی دژ بە گرووپە تەکفیری تیرۆریستییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم ولاتە هەر بەردەوامە.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم؛ "وەلید مەعولیم" وەزیری دەرەوە سووریا ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری "یان هاماچک" Jan Hamáček وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک لە دیمەشق وتی: سووریا لە پێناو کۆتایی هێنان بە قەیران داکۆکی دەکات لە هەر ڕێکارێکی سیاسی و ئاشتیانە لە سەر بنەمای مافی دەسەڵاتدارێتیی، سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی نیشتمانی .

موعەلم راشکاوانە رایگەیاند: دەوڵەتی سووریا ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ دابین کردنی هاسانکاریی پێویست بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئاوارەکان و پەنابەران بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی تیرۆریستان ڕزگار کراون.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: کۆمەڵگەی جیهانی و  ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەبێ یارمەتی دەوڵەتی سووریا بدەن لە بواری دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەلی سووریا بەتایبەت ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی کە خەریکن دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، چوونکە بایکۆتە ئابورییە یەکلایەنە و نامرۆییەکانی ڕۆژاوا بەتایبەت ئەورووپا زەبرێکی قورس و بەربڵاوی لە گەلی سووریا داوە.

وەزیری دەرەوەی چێکیش لەو دیدارەدا وتی: دەوڵەتەکەی باڵیۆزخانەی لە دیمەشق هەر کراوە ڕاگرتووە تا هاوکارییەکانی لەگەڵ سووریا بەردەوام بێ و لە نزیکەوە لە ڕاستییەکانی ئەم وڵاتە ئاگادار بین.

سەرپەیڤ