کوژرانی ژمارێک لە شارومەندانی سوریایی لە پارێزگەی درعا
لانیکەم 18 شارومەندی سوریایی لە رووداوی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی تیرۆریستان لە باشووری رۆژاوای سوریا کوژران .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم رووداوەدا 15 لەشکەریی و سێ کەسی مەدەنی سویرا لە باکووری پارێزگەی درعا کوژران .
راپۆر دەڵێن هێزەکانی ئەرتەشی سوریا لە حاڵی گواستنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین و بۆمبەکان لە کارگەی مافوورە لە دەوروبەری شارۆچکەی موحەجە بوون کە بە هۆی تەقینەوەی مین کوژران .
ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سوریا لە سەرەتاکانی ئەم مانگەی زاییینیەوە بە تەواوەتی بەسەر پارێزگەی درعا لە باشووری سوریادا زاڵ بوون .
هەوڵێکی دیکە لە سوریاوە دەڵێ ، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە هەڵمەتی خۆیان بۆسەر بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی تەحریروشام ( بەرەی وسرە ) لە باکووری پارێزگەی حەمای باکووری سوریا توندتر کرد .
بەپێی هەندێ ئامار نزیکەی 360 هەزا ر تیرۆریست لە 120 وڵاتەوە لە هەشت ساڵ لەمەوبەرەوە لە نێو سوریادان کە هەندێ لەوان لە تێکهەڵچونی جیاجیادا کوژراون یان بریندار بوون.