ئاب 11, 2018 20:44 Asia/Tehran
  • شەکانەوەی ئاڵای سووریا لەشاری ئانخل لە گردوپەڕی دەرعا

سوپای سووریا دوای زاڵبوون بەسەر شاری ستراتژی ئانخل هەڵکەوتوو لە گردوپەڕی باکووری دەرعا لە باشووری سووریا ئاڵای ئەم وڵاتەی لەسەر بیناکانی ئەم شارە شەکاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری سانا، هێزەکانی سوپای سووریا بە زاڵبوون بەسەر ئەم شارە دەیان ترۆریستی تەکفیریان کوشت. لە لایەکی ترەوە، سوپای سووریا بە پێشڕەوی خۆی لە سارای ڕۆژهەڵاتی " ئەلسوەیدا" لە باشووری ئەم وڵاتە درێژە دا وتل علم لە قوڵایی بادیە ئەلسویدا لە ژێر داگیر کاری ترۆریستەکانی تەکفیری ئازاد کرد. پاش ئەمەیش سوپای سووریا بە پێشڕەی لە سوەیدا ، سدئەلزنف" بورج وباروی کون ، بەرزاییەکانی قونەیتەرە " سوح ئەلنعامە" وزهرە ڕاشد وناوچەی ئەرز ئەلکراع یان ئازاد کرد. سەرچاوەکانی سووری ڕایانگەیاند ، فرەترلە یەک ملیۆن سووری خوازیاری گەڕانەوە بۆ زێد ونیشتمانی خۆیان لە نۆ وڵاتن کە زۆربەیان ئاوارەکان لە تورلیا ، لوبنان وئاڵمان پێک دێنن. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستەکان بۆسەرناوچەی نەبل وئەلزەهرا لە پارێزگەی حەڵەبی سووریا بووە هۆی کوژرانی ژنێک وبریندار بوونی پێنج کەسی تر.

سەرپەیڤ