ئاب 13, 2018 19:57 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی بەزوویی هێزە سوریەکان لەدژ تیرۆریستان لەسارای سوریا

سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند: سوپای سوریا و هاوپەیمانانی لە گردووپەڕی حۆمس و دێرەزوور لەهەوڵی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانن لەدژ پاشماوەکانی داعش .

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "النشرە"؛ بەقسەی ئەو سەرچاوە سووریانە، سوپای سووریا پاش کۆتایی هەڵمەتەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوەیدا بەمەبەستی پاکتاوکردنی تەکفیرییەکان لەگشت سارای سووریایە.

سوپای سووریا پێشتر ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ ڕزگارکردنی باشووری سووریا لەچنگ تیرۆریستان دەس پێ کرد و تائێستا توانیویەتی زیاتر لەسەتا ٩٥ی خاکی ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکاتەوە.

هاوکات سەرچاوە خۆجێیەکان لە ئیدلەب ڕایانگەیاند: جم و جۆڵی تیرۆریستانی داعش لەژمارێک شارۆچکەو گوندی دەورووبەری باکوور هەتا گردووپەڕی ڕۆژاوای ئیدلەب پێوشوێن گیراوە.

پارێزگا و شاری ئیدلەب لەباکوری ڕۆژاوای سووریا هاوسنوور لەگەڵ تورکیا پاش چوونەدەری دانیشتووانی شارۆچکەکانی فوعەو کفریا ئێستا لەدەست تیرۆریستان دایە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: داعشییەکان ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان بەهاواهەنگی تیرۆریستانی تەحریروشام گواستووەتەوە بۆ هەندێ شارۆچکەو گوندو کێڵگەومەزرا لەناوچەی جسر ئەلشغور سەربە ئیدلەب هەتا لەوان لە شەڕی شیمانەیی لەو ناوچەیەو گردووپەڕی باکووری لازقییە کەڵک وەربگرێ بەتایبەت بەسەرنجدان بە هەواڵی هاوپێوەند بە ئۆپراسیۆنی بەم زووانەی سوپای سووریا لەو ناوچانە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلان و دهۆی دوژمنان بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ