ئاب 15, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • دووهەم خولی دانوستانی مەجلیسی دیموکراتیکی سووریاو حکومەتی ناوەندیی بەڕێوە چوو

شاندی مەجلیسی دیموکراتیکی سووریا کە بۆ بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی دانوستانەکان سەردانی دەمشقی کردبوو، لە پایتەختی سووریا لەگەڵ شاندی حکومەتی ناوەندیی دیداری کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، شاندی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا کە بۆ بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی دانوستانەکان سەردانی دەمشقی کردبوو، لەپایتەختی سووریا لەگەڵ شاندی حکومەتی ناوەندی دیداری کردووە.

بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان، لەخولی دووهەمی ئەو دانوستانانە، پرس وبابەتی وەک، کۆتایی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریاو کرانەوەی ڕێگاکانی دیموکراسی هاتووەتە ئاراوە.

لەهەواڵە بڵاوکراوەکان لەبارەی ئەو دانوستانانە، بەئاماژە بەو پرسە کە ئەو دیدارانە، بۆ هەردووک لا پێویستە، هاتووە: بۆ گرتنی دوابڕیار لەلایەن هەردووک لاوە، هەوڵی زۆر پێویستەو بۆ ئەو مەبەستە، دانوستانی چڕوپڕ خەریکە پێوشوێن دەگیردرێ.

شیاوی ئاماژەیە، بەرلەوەش لە٢٨ی ژوولای٢٠١٨ شاندی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو لە؛ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دیموکراتیک، ئیبراهیم کافتان سەرۆکی پارتی ئایندەی سووریا هاوڕێ لەگەڵ سێ کەس لەئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی کوردستانی سووریا سەردانی دەمشقیان کردبوو و لەگەڵ شاندی حکومەتی ناوەندی دیداریان کردبوو.

لەخولی یەکەمی ئەو دیدارانە، بڕیاردرابوو بۆ پەرەی دانوستانی نێوان دوو لایەن و کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ لەسووریا، لێژنەگەلی هاوبەش دابمەزرێ.

ئەو دانوستانانە بەچرا سەوزی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەنجام دەگرێ، ناوبراو لەبەرواری٣١ی مای ئەمساڵ لەپەیامێکی تەلەفزیۆنی بانگهێشتی کوردەکانی کردبوو بۆ دانوستان ووتووێژ، کە ئەو پەیامە دەسبەجێ لەلایەن ڕێبەرانی کورد پێشوازی لێکراو بواری پێویست بۆ ئەو دانوستانانە خۆش وئامادە کرا.