۵۲۰ تیرۆریست له ۴۴ وڵاتی جیهان له لای کوردانی سووریا زیندانی کراون
به‌رپرسێکی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند که ۵۲۰ تیرۆریستی داعشی له ۴۴ وڵاتی جیهان له لای کوردانی سووریا گیراون و له ئێستادا زیندانین.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە له هاوار نیوز، عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر، به‌رپرسێکی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند که ۵۲۰ تیرۆریستی داعشی له ۴۴ وڵاتی جیهان له لای کوردانی سووریا گیراون و له ئێستادا زیندانین.
ئه‌و زیادی کرد: دانوستان سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه بۆ وڵاته‌کانی خۆیان درێژه‌ی هه‌یه، ۳ که‌سیان که ئه‌ندۆنزیایی بوون تاکوو ئێسته ڕاده‌ستی ئه‌ندۆنزیا کراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژنێکی داعشی ئه‌مریکایی و ۴ منداڵه‌که‌ی ڕاده‌ستی ئه‌مریکاییه‌کان کراوه. له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ کانادا له گفتوگۆ داین.
ئه‌م به‌رپرسه کورده وتی:شارومەندی سەربە له وڵاتانی زۆر هه‌ن، به تایبه‌ت له تورکیا، تونس، عه‌ربستان و ئا‌ڵمانیا. ئێمه داوامان له‌م وڵاتانه کردووه که له سه‌ر ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن و شارۆمه‌ندانی تیرۆریستی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر ئاماژه‌ی دا: مانه‌وه‌ی ئه‌مانه لێره مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه. هیچ که‌س له‌مباره‌وه یارمه‌تی نه‌داوین. به ژنان و منداڵانی داعشی وانه‌ی دژی تیرۆرمان داوه تاکوو نه‌ختێک له مافه‌کانی خۆیان ئاگادار ببنه‌وه. به‌ڵام ئه‌مانه پێویستیان به ڕاهێنانی زیاتره، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی داعشی ۴ ژنیان هه‌یه و زۆربه‌ی زه‌واجه‌کانیش فه‌رمی نه‌بوون و به زۆر ئه‌نجام دراون. زیاتر له ۵۵۰ ژن و ۱۲۰۰ منداڵ له که‌مپی ڕۆژدا هه‌ن که هه‌موویان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی داعش بوون، زۆربه‌یان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له سێداره بدرێن به‌ڵام ئێمه یاسای له سێداره‌دانمان قبوڵ نییه و جێبه‌جێی ناکه‌ین.