ئاب 16, 2018 21:53 Asia/Tehran
  • دووهەمین بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە نێو خاکی سوریا دامەزرا

سەرچاوەکانی ئاگادار، باسی دامەزرانی دووهەمین بنکەی سەربازیی ڕوسیا لە باکووری پارێزگەی حەمای سوریایان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی  شەوی هەینی ئیرنا، بنکەی عەرەبی 21 بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە شوێنی دامەزرانی ئەم بنکەیە لە مەودای  ناوچەکانی ژێرچاوەدێری دەوڵەت و تاقمە نەیارەکانە و زۆرتر لە پێنج هەزار متری سێ جا ، دەگرێتەوە  . 

بەم پێیە هێزی ڕووسیا خەریکی تەیار کردنی ئەم بنکە سەربازییە لە باکووری پارێزگەی حەما و لە نیزیکی شاری سورانن  . 

ژومارێکی زۆر لە چەکدارانی پۆلیسی نیزامی ڕووسیا لەم بنکەیە دان و لەژێر چاوەدێریی بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە پارێزگەی لازقییە چالاکی دەکەن .

ئەو هێزانەی کە بڕیارە لەم بنکەیە سەقامگیر بن لەشاری مەسیاف  و وێستگەی شەمەندەفەر لە ناوخۆی شاری حەما دەگوازرێنەوە بۆ ئەم بنکەیە .  پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی بازگەی یەرمووک لە حەما و گەڕەکی سورانیان لە ئەستۆ دایە.

سەرلەشگر یوری یوتوشینکۆ  سەرۆکی  ئەم ناوەندە کە بنکەکەی  لە حەمیمیمی دەورووبەری لازقییە  لە ڕۆژاوای سوریا یە  ، زۆرتر لە دوو مانگ لەمەوبەریش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی پەرەپێدانی مەودای  ئامادەبوونی هێزی ڕووس لە باشووری دیمەشقی کرد بوو.

ناوبراو وتیشی : سەقامگیر بوونی   ئەم هێزانە لە چوارچێوەی  هەوڵەکان بۆ دامەزرانی ڕەوشی ئاسایی لە دەورووبەری  دیمەشق و ناوچەکانی دیکەی سوریایە.

ڕووسیا یەکێک لە هاوپەیمانانی  دەوڵەت و خەڵکی سوریایە کە لە تەنیشت هێزی خۆڕاگری ئیسلامی یارمەتیی دابین کرانی ئاسایشی ئەم وڵاتە دەدەن.