ئاب 17, 2018 12:32 Asia/Tehran
  • فەیسەل میقداد: سوریا هەموو نیشتمانی خۆی لە بوونی تیرۆریزم پاک دەکاتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : دەوڵەتی سووریا سوورە لەسەر ئەوەی خاکی وڵاتەکەی لە بوونی تیرۆریزم پاک کاتەوەو لەم ڕێگایەش دا سەرکەوتنی سەرنج راکێشی بە دەست هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەیسەل میقداد، شەوی هەینی لە دیداری شاندێک لە پارتی یەکگرتنی سۆشیاڵ دیمۆکراتی موریتانی بەسەرۆکایەتیی  وەلەد عەزیز سکرتێری  گشتیی ئەم پارتە لە دیمەشق وتی  : سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا سوورن لەسەر ئەوەی سەرانسەری وڵات بخەنەوە بن کۆنترۆڵ و چاوەدێریی خۆیانەوە.

ناوبراو لە سەر گرینگایەتیی پێوەندی دوو لایەنە لە هەموو بوارەکان  لەگەڵ  موریتانی پێداگری کرد و ڕێزی گرت لە هاوپشتی بەهێز و بنەڕەتیی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریا  . 

سکرتێری گشتیی پارتی یەکگرتنی سۆشیاڵ دیمۆکراتی موریتانیش  وتی : سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا  بێ پاوەجێیی و بوێریی  گەل،مسۆگەر نەدەبوو.

 

سەرپەیڤ