ئاب 18, 2018 14:28 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سوپای سووریا لەدژ تیرۆریستان لە حەماو ئیدلەب

هێزەکانی سوپای سووریا، بنکەو پێگەی تیرۆریستانی تەکفیری لە پارێزگاکانی حەما لە رۆژاوا و ئیدلەب لە باکووری رۆژاوای سووریایان کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، هێزە سوریەکان دوێشەو(هەینی) ناوچەکانی جێگیربوونی تیرۆریستان لە دەورووبەری ئاوایی"معرکبە" لەباکووری حەمایان کردە ئامانج کە تێیدا ژمارێک تیرۆریست کوژران.

لەهەمان کاتدا، سوپای سووریا بنکەو پێگەکانی گرووپی ڕەشەکوژی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) ی لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەب پێکا کە بەهۆیەوە، پێگەکانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە تێکشکێندراو ژمارێک لە دەس وپێوەندییەکانی کوژران و بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی سوەیدا لە باشووری ئەو وڵاتە، وێڕای پێشرەویی بەرەو تەپۆلکەکانی "ئەلسەفا" ژمارێک تیرۆریستی داعشیان کوشت.

پارێزگای ئیدلەب لەباکووری رۆژاوای سووریا هاوسنوور لەگەڵ تورکیا پاش چوونەدەری دانیشتووانی شارۆچکەکانی فوعەو کفریا ئێستا بەتەواوەتی لەدەست داگیرکەرانی تیرۆریست دایە.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پێشتر وتبووی؛ ڕزگارکرانی ئیدلەب لە سەریەتییەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سووریایە.

سەرپەیڤ