ئاب 20, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • کرانەوەی تێپەرگەی

دەوڵەتی سووریا ئەمڕۆ دوشەممە تێپەڕگەی " ئەبو زهور" لە ڕۆژهەڵاتی پاڕیزگەی ئەدلیب ی بە رەوڕووی خه ڵک کردەوە هەتا بتوانن بڕون بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەرتەش.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئەلعالەم " تێپەڕگەی ئەبو زهور" بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر بەڕەوڕووی خەڵک دەکرێتەوە هەتا لەو ناوچانەی کە کەوتووەتە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان، خوبه خشانه بڕونە دەر. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای سووریا خۆی بۆ پاکتاوکردنی ناوچە گەلیک لە ئەدلیب لە بوونی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە ، داعش و گروپەکانی تری تیرۆریستی ئامادە دەکات. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیایش ڕایگەیاند : دۆخی ناوچە گەلیک لە سووریا کە ئاگربەسیان تیداکراوە ئارامە هەرچەند بڕیک جار ئاگر بەس بنپێ دەکرێت. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، رۆژنامەی سووری ئەلوەتەن نووسیی: هێزە کوردە دێموکراتیکەکانی سووریا کە لە ژێر پشتیوانی ئەمریکان لە درێژەی پشتیوانی لە داعش ، سێ لوری هەڵگری مادەی خواردەمەنی بۆ ئەم گروپە تیرۆریستە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزۆر ناردووە. ئەمە بۆ یەکەم جار نیە کە کوردەکانی ژێر پشتیوانی واشنتۆن لە داعش پشتیوانی دەکەن .ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهدی لوبنان حەوتەی پێشوو ڕاپۆرتێکی وەکو ئەمەی لەمەڕ یارمەتی خواردەمەنی کوردەکان بە داعشی بڵاو کردەوە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بە رپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا، وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیان بەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە ماوەتەوە.

سەرپەیڤ