ئاب 20, 2018 20:48 Asia/Tehran
  • بنکەی وبارەگای تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە گردوپەڕی

سوپای سووریا بنکەو بارەگای تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان لە گردوپەڕی باکووری حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دایە بەر ئاگری توپخانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلعهد' سەرچاوە سووریەکان وتیان": لە گوللە باران کردنی توپخانەیی سوپای سووریا ، زیانی زۆرلە تیرۆیستەکان گەیشت. هەروەها سوپای سووریا پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر بنکە وبارەگای خۆی لە باشووری شارۆچکەی " تیل ئەلتوقان" لە گردوپەڕی باشووری ڕٶژهەڵاتی ئەدلیب ناکارامە هێشتەوە. ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکان لەم هەڵمەتە کوژران ویابریندار بوون وباقی تیرۆریستەکانیش بە بەجێ هێشتنی چەک وتەقەمەنی خۆیان هەڵاتن. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە دوای کرانەوەی تێپەڕگەی " ئەبو زهور" لە پارێزگەی ئەدلیب لە پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ کە لەژێر کۆنترۆڵی ناڕازیانی چەکدار بوو کەسانی سیڤیل لەناوچەکانی ژێر داگیر کاری تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بەرەو ناوچەکانی ژێر ده سه لاتی دەوڵەتی سووریا چوون. ئەدلیب ، تەنیا پاڕێزگا لە سووریایە کە دوای سەرکەوتنەکانی دوو سێ ساڵی ئەم دواییەی سوپای سووریا ، هێشتا لەژێر داگیر کاری تاقمە چەکدارەکانی ناڕازی وتیرۆریست دایە وسوپای سووریا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکانیان لەم پارێزگایە دەسپێکردووە.

سەرپەیڤ