ئاب 21, 2018 08:10 Asia/Tehran
  • بنکەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە دەورووبەری حەما کەوتە بەر پەلاماری قورسی  سوپای سوریا

سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی داوەتەبەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە عەهد، سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاند: لە گولەبارانی تۆپخانەیی سوپای سوریا، زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان کەوت  . 

هەروەها سوپای سوریا پەلاماری تیرۆریستانی بۆسەر بنکەکانی خۆی لەباشوری شارۆچکەی تەل  توقان لە دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب ناکام هێشتەوە.

ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان لەم ئۆپراسیۆنە دا کوژران و یان بریندار بوون و تیرۆریستانی دیکەش  هەڵاتن و چەک و چۆڵی خۆیان بە جێ هێشت  . 

هەواڵێکی تر ئەمەیە کە دوای کرانەوەی تێپەڕگەی " ئەبو زهور" لە پارێزگەی ئەدلیب لە پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ کە لەژێر کۆنترۆڵی ناڕازیانی چەکدار بوو کەسانی سیڤیل لەناوچەکانی ژێر داگیر کاری تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بەرەو ناوچەکانی ژێر ده سه لاتی دەوڵەتی سووریا چوون. ئەدلیب ، تەنیا پاڕێزگا لە سووریایە کە دوای سەرکەوتنەکانی دوو سێ ساڵی ئەم دواییەی سوپای سووریا ، هێشتا لەژێر داگیر کاری تاقمە چەکدارەکانی ناڕازی وتیرۆریست دایە وسوپای سووریا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکانیان لەم پارێزگایە دەسپێکردووە.

سەرپەیڤ