ئاب 29, 2018 13:37 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی بەنداوی

هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی «بادیه السویداء» لە باشووری ئەم وڵاتە، بەنداوی "هاتیل"یان لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی بەنداوی هاتیل کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی «ام مرزخ» هەڵکەوتووە، زەبرێکی قورس لە تیرۆریستانی داعشی کەوت و ئاڵقەی گەمارۆیان تەسکتر بوویەوە.

یەکینەکانی سوپای سووریا بە  یارمەتیی هێزەکانی بەرەڤانیی جەماوەری لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا توانیان «تلول الصفا» لە ناخی «بادیه السویداء» بە تەواوەتی گەمارۆ بدەن و ڕێگاکانی گەیشتنی یارمەتی بە داعش لەو ناوچەیە تەواو داخەن.

سوپای سووریا لە ٩ی ئوتەوە ئۆپەراسیۆنی بنەبڕ کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە «بادیه السویداء»ی ڕۆژهەڵاتی دەست پێ کردووە کە دوایین بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باشووری سووریا دێتە ئەژمار.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان بە شکستی پێهێنانی تیرۆریستانی داعش ئاڵای سووریا لە سەر ناوچەی «الحارة » لە دەڤەری باکووری "دەرعا" لە باشووری سووریا هەڵکرد.

خەڵک هاتنی سوپای سووریا بۆ ناوچە «الحارة »یان کردە جەژن و بە خۆشی و ستران و هەڵپەڕین پێشوازییان لە سەربازانی دەوڵەتی کرد.

سەرپەیڤ