پاکتاوکردنی دوایین بنکەی داعش لە سارای سویدا لە لایەن ئەرتەشی سوریاوە
سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند : ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە چەندین پەلاماری وردی کردە سەر دوایین بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە تەلوەل سەفا لە سارای رۆژهەڵاتی سویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان تیرۆریست .
بە پێی راپورتی رۆژی دوشەممەی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، ئەرتەشی سوریا هەروەها هەوڵی تیرۆریستان بو دزەکردن لە نێو ناوچەی نزیک بە ئاوبەندی هاتیل لە باکووری رۆژاوای تەلوەل سەفای ناکام هێشتەوە .
ئەرتەشی سوریا لە نۆی ئابەوە هەڵمەتی خاشەبڕکردنی گروپی تیرۆریستیی داعش لە بادیەی روژهەڵاتی سویدا دوایین بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە باشووری سوریا دەست پێکردووە .
لە لایەکی دیکەوە ، پەلاماری چەکدارانی سەر بە گروپی تیرۆریستیی ئەسوەد شەرقیە ی بەر داکۆکی ئەمریکا ، بۆسەر ناوچەی تەدمور لە پارێزگەی حومس لە ئەنجامی پەرچەکرداری بە کاتی خۆی ئەرتەشی سوریا رووبەڕووی شکست بۆوە .
لەم هەڵمەتەدا دوو تیرۆرست کوژران و دووی دیکەش گیران کە گیراوەکان دانیان ناوە بەوەی کە پسپۆڕانی ئەمریکی راهێنانی ئەم گروپە دەکەن .