ئه‌یلوول 04, 2018 12:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لە حەما و ئەدلیب

سوپای سووریا بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای حەما و لە نزیکی ئەدلیب خستە ژێر تۆپبارانێکی قورسەوە و زەبرێکی قورسی لێدا.

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک؛ ژێدەرە سوورییەکان ڕایانگەیاند: سوپای سووریا بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆرسیتانی بەرەی نووسرە و گرووپەکانی هاوپێوەند بەوانە لەوان پارتی تورکستانی لە شارۆچکەی «جورین» و شارۆچکەی «الزیاره» لە ئەدلیب خستە بەر دەسڕێژی چەکی قورس و تۆپخانەوە.

بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای سووریا، بنکەکانی تیرۆریستان بە تەواوەتی تیاچوو و ژمارێکیان کوژران و یان بریندار بوون.

سوپای سووریا بەنیازە لە ئۆپەراسیۆنێکدا پارێزگەی ئەدلیب لە بوونی تیرۆریستان بسڕێتەوە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبووە.

 

سەرپەیڤ