ئه‌یلوول 05, 2018 18:50 Asia/Tehran
  • مۆڵ درانی ھێزەکانی ھەواڵگریی سووریا لە ئیدلەب

بەپێی ئەو گرتانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە،ھێزەکانی ھەواڵگریی سووریا لە کۆمەڵێک لە گوندوشارۆچکەکانی پارێزگای ئیدلەب کە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەو و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەیە، سەقامیان گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی «موراسیلون»، ھێزەکلنی ھەواڵگریی سووریا بە ئامادە بوون لە ئیدلەب گرتەگەلێکیان لە بارەی بازگەو ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تیرۆریستان لەم پارێزگایەدا بڵاو کردەوە کە دەربڕی ڕەوشتی سستەکی تیرۆریستانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئامادە بوونی ئەم ھێزانە زەبرێکی کاریگەر لە جەستەی سەرکردەکانی تاقمە تیرۆریستاەکان و دەست و پێوەندەکانیان دێتە ئەژمار، بە تایبەت کە ئامادە بوونیان ھاوکاتە لەگەڵ خۆش کرانی بەستێنی ھەڵمەتی سوپای سووریا بۆ ڕزگار کردنی پارێزگای ئیدلەب.

سوپای سووریا ئێستاکە سەدان تانک، تاکەبەری زرێدارو ترۆمبیلی جەنگی و ھەزاران کەس لە چەکدارانی خۆی خڕ کردووەتەوە ھەتا ھەڵمەتی ڕزگار کردنی ئیدلەب و ڕیفی حەما دەست پێ بکات.

ھەواڵێکی تر ئەمەیە کە کارناسێکی سەربازیی سووریا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە توانایدایە کە بەغدا لە ھەرچەشنە شاڵاوێکی شیمانەیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ھێندێک لە ناوەندەکانی عێراق بەرلە دەست پێکرانی شاڵاوەکە ئاگادار کاتەوە.

ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی دوو ڕۆژ لەمەوبەر جارێکی تر بەم بانگەشەیەی کە تەلەبیب لە ھەرکوێ پێویست بکات بەرنگاری ھەڕەشەی ئێران دەبێتەوە، ھەڕەشەی ھەنگاوی سەربازیی دژی عێراق کرد.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

 

سەرپەیڤ