دۆزرانەوەی هەماری چەکی ئەمریکی و زایۆنیستی لە سوریا
هێزی سوپای سوریا لە پاکتاوکردنی گوندەکانی دەورووبەری قونەیتەرە لە باشووری ئەم وڵاتە، ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەی پزیشکی بەرهەمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان دۆزییەوە و دەستیان بەسەر داگرت.
بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سنا، سوپای سوریا لە پاکتاوکردنی ناوچەکانی رەفید و بریقە لە قونەیتەرە ، زومارێکی زۆر مووشەکی ئەمریکی لە چەشنی تاو، ڕاکێت هاوێژی ئیسرائیلی، چەکی نیشانە پێک و کەرەستەکانی دیکەی سەر بە تاقمی ناسراو بە کڵاو سپییەکان لە وان خوێنی مەسنووعی ، دۆزییەوە.
رفید و بریقە لە نیزیکی جەولانی داگیرکراو دان و سوپای سوریا هەروەها خەریکی پاکتاو کردنی ناوچە ئازاد کراوەکان لە ناوچەی ئازاد کراو لە پارێزگەی قونەیتەرەیە.
بەرلەمەش چەک و کەرەستەی چێکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل سەر بە تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لەوان پارێزگەکانی ریفی دیمەشق ، دەرعا و قونەیتەرە لەلایەن هێزی سوپای سوریا، دۆزرایەوە و دەستی بەسەر دا گیرابوو.